پێشنیار دەكرێت هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاكان پێكەوە بكرێن

ئەم بابەتە 84 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس

لایەنە سیاسییەكانی عێراق لەهەوڵی ئەوەدان لەگەڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانیش بكرێت.

هەرێم كەمال ئاغا ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، هەڵبژاردن لەو وادەیەی بۆی دانراوە ئەنجام دەدرێت و چیتر دواناخرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، لایەنە سیاسییەكانی عێراق داوا دەكەن لەگەڵ پەرلەمان لە 10ی تشرینی یەكەم، هەڵبژارنی ئەنجومەنی پارێزگاكانیش ئەنجام بدرێت.

وتیشی، “ئەوەی ئێستا هەیە پێشنیارو هەوڵێكی سەرەتایەو هێشتا بەتەواوەتی یەكلایی نەبوەتەوە، هەركات یەكلابویەوە ئەوا “.

پێشتر دەنگۆی ئەوە هەبوو جارێكی دیكە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوابخرێتەوە، لەوبارەیەوە هەرێم كەمال ئاغا باسی لەوەكرد، ئەو دەنگۆیانە راست نین، چونكە كازمی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەو گەڕانەوەی شكۆ بۆ عێراق هاتوەتە سەر حكوم، بۆیە چیتر هەڵبژاردن دواناخرێت.

پێشتر بڕیاربوو رۆژی شەشی حوزەیرانی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق ئەنجام بدرێت، بەڵام دواتر بە رێككەوتنی سیاسی و سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق هەڵبژاردنەكە بۆ 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ دواخرا.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک