بەرپرسێک لە هەولێر توڕە دەبێت و 20 پۆلیس نەقڵ دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەینی ڕابردوو بەرپرسێك لە هەولێر ویستوویەتی بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە بچێتە سەر قەڵای هەولێر، بەڵام پاسەوانەکانی قەڵا ڕێگەیان پێنەداوە و داوایان لێکردووە ڕەزامەندی لە پارێزگاری هەولێر وەربگرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆڵەتیك پرێس لە هەولێر، بەرپرسەکە دوای ئەو کارە تووڕەبووە و ئەمڕۆ یەکشەممە 20 پۆلیس کە بەرپرسیارێتی پاراستنی قەڵای هەولێریان لەئەستۆدایە نەقڵی کردووە.

لەوبارەیەوە بەدیع ڕەفیق بە پۆڵەتیک پرێسی ڕاگەیاند، “خۆم یەکێکم لەو 20 پۆلیسە شتەکە بەتورکمانی کرا، بەڕێوەبەری پۆلیس تورکمانە و موقەدەمەکانیش هەر تورکمانن”.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەو بەرپرسە ڕۆژی هەینی ڕابردوو بە ئۆتۆمبێلی خۆی ویستوویەتی بچێتە قەڵای هەولێر، بەڵام پۆلیسەکانی ئەوێ نەیانناسیوەتەوە و نەیانهێشتووە بڕواتەناو قەڵا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا