قوباد تاڵەبانی و فایەق زێدان جەخت لە پەیوەندی دادوەری نێوان هەرێم و ناوەند دەكەنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران، لەگەڵ فایق زێدان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق كۆبووەوە و لەبارەی رەوشی دادوەری لە هەرێمی كوردستان و عیراق و چۆنییەتی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی هەردوولا لەڕووی دادوەرییەوە گفتوگۆیان كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی 15_3_2023 لە سلێمانی بەڕێوەچوو و تیایدا جێگر و ژمارەیەك لە ئەندامانی دادگای پێداچوونەوە و ژمارەیەك لە دادوەرانی هەرێمی كوردستان ئامادەی بوون، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی بەهێزكردنی پەیوەندییە دادوەرییەكانی نێوان هەرێم و دەسەڵاتی فیدراڵی و بە تایبەتیش لەسەر گواستنەوەی ئەزمون و دروستكردنی هەماهەنگی زیاتر لەنێوان ئەنجومەنی دادوەری هەرێم و ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق جەخت كرایەوە.

هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا جەخت كرایەوە لەسەر رادەستكردنی ئەو داواكراوانەی لەنێوان هەرێم و بەغداد هەن و هێشتا دەستگیر نەكراون و بەپێویست زانرا لەمبارەیەوە رێوشوێنی گونجاوتر بگیرێتەبەر بۆ هەماهەنگی زیاتر و نابێت هیچ لایەك رێگری دروست بكات لەبەردەم ئاڵوگۆڕكردنی داواكراوان.

هەردوولاش هاوڕابوون كە شكۆی دەوڵەت لە پاراستنی شكۆ و سەروەری دەسەڵاتی دادوەریدایە و نابێت رێگە بە هیچ جۆرە دەستێوەردانێكی سیاسی لە دەسەڵاتی دادوەری بدرێت.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی حكومڕانی لە عیراق و كوردستان. قوباد تاڵەبانی لەمبارەیەوە رایگەیاند: لە ئێستادا گەورەترین تەحەدای بەردەم حكومڕانی عیراق و كوردستان؛ چۆنییەتی باشتركردنی دۆخی خزمەتگوزارییەكانە، بۆیە دەبێت خزمەتی باشتری هاوڵاتیان بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا