کرماشان دەروازە سنورییەکانی لەگەڵ هەرێم دادەخات

پۆڵەتیک پرێس

رۆژی شەممە، دەسەڵاتە ناوخۆییەکانی پارێزگای کرماشان رایانگەیاند، دەروازە سنورییەکانیان لەگەڵ کوردستان دادەخەن.

لەوبارەیەوە مەسعود بەهرام، وتەبێژی لیژنەی ئیدارە و روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا لە کرماشان رایگەیاند، لە رۆژی شەممەوە جوڵەی گەشتیاران لە دەروازە سنورییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان رادەگیرێت.

وتیشی: هۆکاری داخستی دەروازە سونرییەکانمان لەگەڵ کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای بەریتانی.

باسی لەوەشکرد بەپێی بڕیارەکانی لیژنەکە، دەروازە سنورییەکانی پەروێزخان، خوسرەوی، شەوشەمی، سومار و شێخ سڵەی سنوری بەڕووی گەشتیارانی هاتوو و رۆیشتوو دادەخرێن.

ئەوەش هاتووە، جەڵە بازرگانییەکان لە دەروازەی سنوری کرماشان بەردەوام دەبن بە پەیڕەوکردنی رێکارە تەندروستییەکان و پێویستە سەرجەم شۆفێری بارهەڵگرەکان لەژێر چاودێری فەرمانبەرانی تەندروستی دەروازە سنورییەکان پشکنینی خێرا یاخود PCR ئەنجامبدەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە هەتا ئێستا لە کرماشانی سەر بە پارێزگای کوردستان هیچ حاڵەتێکی کۆرۆنای بەریتانی تۆمار نەکراوە.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا