پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی ناوخۆی ئێران، 100 کەسیان دەستگیرکردووە، کە دەستیان لە ڕووداوەکانی ژەهراویکردنی کچان لە خوێندنگاکاندا هەبووە.
وەزارەتی ناوخۆی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە 100 کەس بەتۆمەتی ژەهراویکردنی کچان لە خوێندنگاکاندا دەستگیرکراون، کە مەبەستیان بووە خوێندگاکان دابخرێن و پڕۆسەی خوێندن ڕابگیرێت.
ڕوونیشیکردەوە، لێکۆڵینەوەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ ئاشکراکردنی ئەو گروپانە بەردەوام دەبێت.
لەکاتێکدا ماڵپەڕی”مەشرق نیوز”، کە نزیکە لە ناوەندی هەواڵگری سوپای پاسدارانی ئێران ئاماژەی بەوەکرد، باڵیۆزی بەڕیتانیا لە تاران، دەستی لە ڕووداوەکانی ژەهراویکردنی کچان لە خوێندگاکاندا هەیە، بەمەبەستی دووبارە دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندانەکان لە وڵاتدا.