ئەردۆغان: هەڵبژاردنەکان دوا ناخرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆک کۆماری تورکیا رەتیدەکاتەوە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی وڵاتەکەى دوابخرێت.

میدیاکانى تورکیا بڵاویانکردەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، پابەندە بەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت.

ئاماژەیان بەوەشداوە، لەهەفتەی رابردوودا رەجەب تەیب ئەردۆگان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای پارتی داد و گەشەپێدانکردووە و لایەنە باش و خراپەکانی دواخستنی هەڵبژاردنیان تاوتوێکردووە و گەیشتوونەتە  ئەو ئەنجامەی  هەڵبژاردن دوانەخرێت  و لەرۆژی 14-5   ی ئەمساڵ هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.

پیشتر سەرۆک کۆماری تورکیا مانگی نیسانى ئەمساڵی بۆ هەلبژاردنى پەرلەمان و سەرۆکایەتى تورکیا دیاریکردبوو، بەڵام بەهۆی روودانی زنجیرەیەک بومەلەرزە کە بووە هۆی گیانلەدەستدانى هەزاران کەس و ئاوارەبوونى سەدان هەزار کەسی تر ئەگەری دواخستنى هەلبژاردنەکان هەیە لەو وڵاتەدا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا