سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی کاروچالاکییەکانی ساڵی ڕابردووی لە دوو توێی پەرتوکێکدا بڵاودەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی کار و چالاکی و پڕۆژەکانی ساڵی 2022ی لە دوو توێی کتێبێکدا بڵاودەکاتەوە.

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، هەر کەسێک بە ووردی لە بابەتەکانی پەرتوکەکە بڕوانێت هەست بە کار و چالاکی بەردەوامی سەرۆکایەتی نوێی شارەوانی سلێمانی دەکات.

پەرتوکەکە سەرجەم کار و چالاکییەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی لەخۆگرتووە، لێرەدا بە کورتی ئاماژە بە خاڵە گرنگەکان دەکەین:

1- دیزاینکردنی زیاتر لە 15 پردو ئەندەرپاس و یەکتربڕ، خۆشبەختانە سێ دانەیان کەوتنە بواری جێبەجێکردنەوە بە بڕی نزیکەی 30 ملیار دینار.

2- کاری لە پێشینەو جێ بایەخمان تەواوکردنی شەقامی ئۆتۆبانی بابان 100 مەتری بووە. لەو پێناوش دا، جگە لە هاوکاریکردن و کارئاسانیکردن بۆ کۆمپانیای جێبەجێکار، نوسراومان کردووە بۆ هەردوو وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار و وەزارەتی دارایی و ئابوریی و،هەروەها وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارەیەک زەوی بفرۆشین بۆ زیادکردنی ئاشکرا بۆ تمویلی شەقامەکە.

3- دیزاینکردنەوەی شەقامی هەواری شارو دەستکردن بە جێبەجێکردنی کەخۆی لە فراوانکردنی شەقامەکەدا دەبینێتەوە تا پانیی 110 مەتر و جێبەجێکردنی چەند پردو بەرزەپردێک.

4- قیرتاوکردنی شەقام و کۆڵانەکانی شار بە ڕێژەی زیاتر لە 300 هەزار مەتر دووجا.

5- كۆنکرێتکردنی کۆڵان و گەڕەکەکانی شار بە ڕێژەی زیاتر لە 27 هەزار مەتر دووجا.

6- هاندانی کۆمپانیاو وەبەرهێنەرانی خۆشەویست بەجێبەجێکردنی چەندین پڕۆژە بەشێوەی بەخشین بە بڕی زیاتر لە 64 ملیار دینار لەژێر ڕۆشناییماددەی چوار لە یاسای داهاتی شارەوانییەکان ژمارە 130 ساڵی 1963هەموارکراو.

7- جێبەجێکردنی نزیکەی21 پڕۆژەی بەردەوام بە تێچووی نزیکەی 12 ملیار دینار.

8- ئامادەکردنی 11 پڕۆژەی خزمەتگوزاری کە لە پارێزگای سلێمانییەوە بانگەوازی بۆکراوە لەسەربودجەی بووژاندنەوەی هەرێمەکان جێبەجێ دەکرێت، سێ دانە لەو پڕۆژانە بو گوژمەی زیاتر لە 700 ملیۆن دینار کاری سپاردنیان بۆکرابۆ ئەوەی دەستبەکاربن.

9- نۆژەنکردنەوەی باخی گشتی بە تێچووی زیاتر لە 600 ملیار دینار.

10- كارکردن لەسەر زیاتر لە 77 پڕۆژەی وەبەرهێنان و تەواوکردنی ڕێکارە یاسایی و هونەرییەکان دەرکردنی بڕیاری ئەنجومەن بۆ هەر یەکەیان.

11- كارکردن لەسەر تەواوکردنی ڕێکارە یاسایی و هونەرییەکانی زیاتر لە حەوت کارگە لە زۆنی کارگەی خۆراک و،27 کارگەی پییشەسازی.

12- كارکردن لەسەر تەواوکردنی ڕێکارە یاسایی و هونەرییەکانی زۆنە گەشتیارییەکان و دەرکردنی بڕیاری ئەنجومەن بۆ هەر یەکەیان.

13- دانانی پلان و بەرنامەی باشتر بۆ پاراستنی باخچەو بلوارو ڕێژەی سەوزایی لە شاری سلێمانی، وە هاوکاریکردنی پڕۆژەی چاندنی یەک  ملیۆن نەمام.

14- كارکردن لە شێڵتەری سەگی بێلانەو هەوڵدان بۆ هێنانەسەرخەتی لایەنە پەیوەندیدارەکان و بەرزکردنەوەی داواکاری بە مەبەستی پێشخستنی. هەروەها دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ چەند ڕێکخراوێکی بەریتانی بۆ هەمان مەبەست.

15- كارکردن بۆ ڕێکخستنەوەی گۆڕستانەکان.

16- نۆژەنکردنەوەی هەردوو هۆڵی (بەختیاری و چوارباخ) بۆ خزمەتی هاوڵاتیانی ئازیز.

17- هەموارکردنەوەی ڕێنمایی مۆڵەتی بینا، کە ئەنجامەکەی ئەرێنی و دڵخۆشکەربوو لە زیادکردنی بینای بازرگانی تا 181 بینا تەنها لە چەند مانگی کۆتایی ساڵی2022 ئەوەش بە دڵنیاییەوە ڕۆڵ دەگێڕێت لە بوژاندنەوەی بواری بازرگانی و ئابووری خستنەگەڕی هەلی کاری زیاتر.

18- کارکردن لەسەر بەرەوپێش بردنی توانای مرۆیی سەرۆکایەتیمان، ئەویش بە تەرخانکردنی دوو هۆڵ و کردنەوەی زیاتر لە10 خول لە ساڵی 2022 دا.

19- كارکردن لەسەر باشترکردنی ژێرخانی سەرۆکایەتیمان لەڕووی دابینکردنی ئامێری زیاتر بۆ ڕاپەڕاندنی کارە خزمەتگوزارییەکانمان.

20- پێدانی 59 پارچە زەوی بەسەر کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانی سەنگەرو کاری بڕینی 308 پارچە زەوی بۆ کەسوکاری شەهیدانی شەڕی داعش.

21- كۆکردنەوەی بڕی نزیکەی330 هەزار تەن خۆڵ و خاشاک بە هاوکاری کۆمپانیاکان و گواستنەوەی بۆ شوێنی تایبەت.

22- بە ئەلیکترۆنی کردنی سەرجەم داتاو زانیاری و دۆکیومێنتەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی لە ڕێگەی تیمێکی ڕاهێنراوەوە.

23- كارکردن لەسەر تەواوکردنی کاری سنووری گوندەکان و کاراکردنی چەنین لیژنە بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکان و دەستکردن بە کاری تەملیک کردن.

24- كاراکردنی هۆبەی پشکنینی گشتی و بانگهێشتکردنی بەڕێزان لە چاودێری دارایی بۆ ئەنجامدانی کاری ووردبینی کارەکانمان.

25- سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی بەردەوام هاوکارو هەمانگیی هەبووە لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەنجامدانی کاری پێویست جا سازکردنی فیستیڤاڵ و بۆنەی نەتەوەیی بووبێت یان ڕوودانی حاڵەتی کارەساتبار و ڕووداوی لەناکاو.

26- كارکردن لەسەر پڕۆژەی دانانی وێستگەی سەرەکیی چارەسەری ئاوەڕۆ و هەروەها بەکارهێنانەوەی کە سوودبەخش دەبێت بۆ بواری ئاودان و هەروها پاراستنی ژینگەی سلێمانی.

27- ناونانی باخچە بە ناوی كەسایەتیەكان كە ڕۆڵی گرنگیان هەبوە لە كۆمەڵگادا، وە دەرکردنی بڕیاری ئەنجومەنی شارەوانی بۆ ئەو مەبەستە.

28- مەرج و پێداگری لە ئامادەبونی نوێنەری داواكاری گشتی لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنیی شارەوانیی سلێمانی.

29- کارکردنمان بە شێوەیەکی شەفاف لە ڕێگەی لیژنەکانی خەمڵاندن و زیادكردنی ئاشكرا سەبارەت بە موڵك و ماڵی دەوڵەت.

30- كارکردن لەسەر کێشەو داواکاریی هاوڵاتیان لە هەردوو پۆرتاڵی خزمەتو پەیجی سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک.

31- دابینكردنی زەوی بۆ پڕۆژەی وەبەرهێنانی چین و توێژەكان و زۆربەی فەرمانبەرانی فەرمانگەكان.

32- بەشداری پێكردنی وەبەرهێنەر و هاوڵاتیان لە ئاوەدان كردنەوەی شارەكەمان و بەگەڕخستنی سامانیان بۆ خزمەتی گشتی.

33- گێڕانەوەو وەرگرتنەوەی بڕی چوار ملیار دیناری داهاتیی زەوی فرۆشتن کە لە ساڵی 2020 ەوە لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانە، وە ڕاستەوخۆ جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لەو داهاتە.

34- نۆژەنکردنەوەی پارکی ئازادی بە بڕی دوو ملیار دینار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا