پلانی خوێندنی ئەمساڵ بە شكستخواردوو دادەنرێت

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامانی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی كوردستان باس لەوەدەكەن، ئەو پلانەی بۆ دەستپێكردنەوەی خوێندنەوەی ئەمساڵ دانراوە سەركەوتوو نابێت و شكست دەهێنێت.

هلز ئەحمەد ئەندامی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئەو پلانەی حكومەت بۆ دەستپێكردنەوەی خوێندن دایناوە سەركەوتوو نابێت، چونكە لەگەڵ بارودۆخی ئابوری و تەندروستی هەرێمدا ناگونجێت.

وتیشی، “ئەو بڕیارەی بۆ ئەو پرۆسەیە دراوە بۆ ئەوەیە مامۆستایان درێژە بەبایكۆتكردن بدەن، چونكە مامۆستایان بەو مەرجە دەوام دەكەن كە بەبێ لێبڕین و هەموو 30 رۆژ جارێك موچەكانیان وەربگرن”.

ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەت لەپرسی دەستپێكردنەوەی خوێندندا پرسی بە لیژنەكەیان نەكردووەو خۆی ئەو بڕیارانەی دەركردووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، بە لەبەرچاوگرتنی رێنماییە تەندروستییەكان حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە، لە سەرەتایی مانگی ئازار دەست بە پرۆسەی خوێندن بكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا