کەشناسی: ئەگەری باران بارین هەیە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی تۆزێکی سووک.

هاوکات، سبەی یەکشەممە ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانی شەودا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو.

هەر بەگوێرەی پێشبینییەکان، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 29 پلەی سیلیزییە و نزمترین پلەی گەرماش لە سلێمانی و سۆران دەبێت کە 23 پلەی سیلیزییە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا