مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە مەولود چاوشئۆغڵۆ دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە پەیامێكدا بۆ مەولود چاوشئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی بە خێزان و كەسوكاری قوربانییانی كانە خەڵوزەكەی توركیا گەیاند.

رۆژی شەممە 15_10_2022 مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پرسە و هاوخەمی بۆ خێزان و كەسوكاری قوربانییانی تەقینەوەی كانە خەڵوزەكەی شاری ئەماسرای پارێزگای بارتینی باكووری توركیا دەربڕی.

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە پەیامێكدا بۆ مەولوود چاوشئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی بە خێزان و كەسوكاری قوربانییان گەیاند.

دوێنێ هەینی 14_10_2022، تەقینەوەیەك لە كانێكی خەڵوز لە شاری بارتینی باكووری توركیا روویدا كە لەكاتی تەقینەوەكەدا 110 كرێكار لەناو كانە خەڵوزەكەدا بوون، لە ئەنجامدا 41 كرێكار گیانیان لەدەستدا و چەندین كەسی دیكەش برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا