بەتۆمەتی دزینی زیاتر لە سێ هەزار دۆلار تۆمەتبارێك دەستگیركرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و لەلایەن مەفرەزەكانی هەوارە بەرزەی سەر بەبەشی پۆلیسی دەربەندیخانەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا .

ئەمڕۆ سێشەممە13ی شوبات، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە،” دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد، كە لەماڵەكەی بڕی سێ‌ هەزار و نۆسەد دۆلاری لێدزراوە، هێزەكانی بەشی پۆلیسی دەربەندیخان لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد”.

ئاماژەی بەوەکرد، دوای لێكۆڵینەوەكان و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەوارە بەرزەی سەر بەبەشی پۆلیسی دەربەندیخانەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت .

ڕوونیکردەوە، لەئێستادا تۆمەتبار (ب،ه،أ ) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر بڕێك لە پارە دزراوەكەدا .

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا