پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد.
لایخۆیەوە محەمەد شیاع سودانی جەختی لەوەکردەوە، عێراق قەیرانی سیاسی تێپەڕاندووە و سەرنجی خستووەتەسەر ئاڵنگارییە ئابووری و ژینگەییەکان.
لە بەرامبەریشدا ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز پشتیوانی نەتەوەیەکگرتووەکانی بۆ حکومەتی عێراق دووپاتکردەوە بەرامبەر ئەو ئاڵنگارییانەی ڕووبەڕووی دەبنەوە.
شەوی ڕابردوو ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و بڕیارە سبەی پێنجشەممە سەردانی هەرێمی کوردستانیش بکات.