پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازی لە بڕیارەکەی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکات بۆ بەجینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژیی ئێزیدییەکان و دەڵێت،هیوادارم ئەم بڕیارە بوێرانەیەی ئەڵمانیا هاندەرێکی گرنگ بێت تاوەکو وڵاتانی تریش هەنگاوی لەم شێوەیە بگرنەبەر.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەپەیامەکەیدا رایگەیاندوە” ئەم بڕیارە هەنگاوێکی گرنگە بە ئاڕاستەی یەکخستنی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ قەرەبووکردنەوە و گەڕاندنەوەی ماف بۆ ئێزیدییەکان. هیوادارم ئەم بڕیارە بوێرانەیەی ئەڵمانیا هاندەرێکی گرنگ بێت تاوەکو وڵاتانی تریش هەنگاوی لەم شێوەیە بگرنەبەر”.
سەرۆکى یەکێتى جەختیشیکردەوە، یەکێتی وەک هەمیشە هاوکار و پشتیوان دەبێت لە پاراستنی ئێزدییەکان و کەلتوورە رەسەنەکەیان، وەکچۆن سەرسەختانە هەوڵ بۆ سۆراغ و گەڕاندنەوەی ئەو ئازیزانەمان دەدات کە تاوەکو ئێستا چارەنووسیان نادیارە.
ئەمرۆ پێنج شەممە پەرلەمانى ئەڵمانیا دوای گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی کۆمەڵکوژی ئێزیدیەکان لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە بەزۆرینەى دەنگی پەرلەمانی ئەو وڵاتە بە جینۆساید ناساند.