پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە، ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێکردن و دەنگدان لەسەر چەند پڕۆژەیاسایەک کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات.

ئەمڕۆ دووشەممە25ی ئادار، فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێکردن و دەنگدان لەسەر چەند پڕۆژە یاسایەک کۆدەبێتەوە، لە تەوەری یەکەمدا بەدواداچوون بۆ هەندێک سکاڵا دەکرێت، کە دەربارەی یاسایبوون یان نەبوونی ژمارەیەک ئەندام پەرلەمان کراوە.

ئاماژە بەوەکراوە، لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی دەستی رژێمی بەعس دەکرێت.

هاوکات، بڕیارە کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی عێراق کاتژمێر 1ی دوانیوەڕۆ دەستپێبکات.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا