پۆڵه‌تیك پرێس:
له‌چوارچێوه‌ی شایسته داراییه‌كانی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی له‌هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن، حكومه‌تی هه‌رێم زیاتر له 19 ملیۆن دۆلاری دایه كۆمپانیایه‌كی نه‌وت.
كۆمپانیای شاماران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، 19 ملیۆن و 200 هه‌زار دۆلاریان وه‌ك شایسته‌ی دارایی بۆ كاركردن له كێڵگه‌ی نه‌وتی ئه‌ترووش له حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رگرتووه.
كۆمپانیاكه ده‌شڵێت، ئه‌و شایسته داراییه بۆ مانگی 12ـی ساڵی ڕابردووه، به‌وه‌ش شاماران ده‌بێته یه‌كه‌م كۆمپانیا دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت شایسته داراییه‌كانی له حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رده‌گرێت.
پێشتر پۆڵه‌تیك پرێس له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه، حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان ڕێككه‌وتووه له‌پاش گه‌یشتنی نرخی نه‌وت به‌سه‌روو 50 دۆلار، شایسته داراییه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایانه بدات كه بریتین له كۆمپانیاكانی (شاماران، دی ئێن ئۆ، گه‌نه‌ڵ ئه‌نه‌رژی، گاڵف كیستۆن و دانه‌غاز).
له ئێستاشدا نرخی نه‌وت بۆ زیاتر له 56 دۆلار به‌رزبووه‌ته‌وه، بۆیه چاوه‌ڕێده‌كرێت ده‌ست به دابه‌شكردنی شایسته داراییه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایانه بكرێت.
هاوكات كۆمپانیای دانه‌غاز ئه‌وه‌ی پشتڕاستكردووه‌ته‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌فه‌رمی داوایكردووه، تا گه‌یشتنی نرخی نه‌وت به 50 دۆلار پێدانی شایسته داراییه‌كان دوابخرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆڵه‌تیك باسی له‌وه‌كرد، “حكومه‌تی هه‌رێم له‌وه تێگه‌یشتووه كه ده‌بێت به هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێدانی شایسته‌ی دارایی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان بكات، چونكه بۆ به‌رده‌وامیدان به به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، مامه‌ڵه‌ی ته‌ندروست له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایانه و شایسته‌كانیان گرنگی خۆی هه‌یه”.