پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی كێشەیەكی تەكنیكی، هێڵەكانی گواستنەوەی كارەبای نێوان سلێمانی و هەولێر كەوتن كە ئەمەش كێشەی بۆ زۆربەی ویستگەكان دروستكردو زۆربەی فیدەرەكانی كە لە ئیشدابوون كەوتن.
بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی رایگەیاند: لە كاتژمێر 5:00 ی ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی كێشەیەكی تەكنیكی، هێڵەكانی گواستنەوەی كارەبای نێوان سلێمانی و هەولێر كەوتن كەئەمەش كێشەی بۆ زۆربەی ویستگەكان دروستكردو زۆربەی فیدەرەكانی كەلەئیشدابوون كەوتن.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا دۆخەكە بەرەو ئاسایی دەڕوات بێجگە لە وێستگەی تاسلوجە كە هەردوو محاویلەكەی كێشەیان هەیەو ئۆن نابن لەگەڵ ویستگەی شارباژێر كە ئۆن نابێت.
ئاماژەی بەوەشكرد تیمەكانی چاكسازی وێستگەكان لە هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و ئاساییكردنەوەی سستمەكە.