پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی سلێمانی ئامادەكاری بۆ هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەكات و سەرۆكی لیژنەكانیش داواكارییەك ئاراستەی هاوڵاتیان دەكات.
رێكان جەمال، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند: بەهۆی نزیكبونەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز و بۆ دڵنیابونەوە لە تەندروستی و شیاوی ئەو كاڵا و شمەك و خواردەمەنیانەی لەلایەن بازرگان و دوكاندارەكانەوە بەهاوڵاتیان دەفرۆشرێت، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی هەڵمەتی سەردان و پشكنیینەكانی زیاتر دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەكو كاری رۆژانە و پێشتر سەردانی لیژنە هاوبەشەكان سەرجەم دوكان و بازاڕی گەڕەكەكانی شاری سلێمانی و ناحیەكانی تاسڵوجە و تانجەرۆو بازیان دەگرێتەوە و پشكنین بۆ هەمو ئەو كاڵا و شمەكانەی بە هاوڵاتییان دەفرۆشرێت دەكرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، لە كاتی هەبونی سەرپێچی شوێنەكە و خاوەنەكەشی روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكەنەوە.
داواشیكرد، لە كاتی هەبونی گومان یان بینینی سەرپێچی، لە رێگەی ژمارە تەلەفۆنەكان و پەیجی فەرمی قائیمقامیەت لە فەیسبوك، قائیمقامیەتی سلێمانی ئاگاداربكەنەوە بۆئەوەی بەدواداچونی بۆبكرێت.