پەڕلەمانتارانی یەكێتی لە كەركوك روونكردنەوەیەكیان بڵاوكردەوە

پۆڵەتیك پرێس

پەڕلەمانتارانی یەكێتی لە كەركوك رەتیدەكەنەوە، ئوسامە حەسەن كە هاوڵاتییەكی كوردی – توركمانییە، بەهۆی ئەشكەنجەدانی لەلایەن هێزەكانی دژە تیرۆرەوە گیانی لەدەستدابێت، بەڵكو ئەو هاوڵاتییە بەهۆی كاریگەری ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە.

ئەو پەرلەمانتارانەی یەكێتی لەپەرلەمانی عێراق لەراگەیەنراوێكدا، ئاماژە بەوەدەكەن هاوڵاتی ئوسامە حەسەن رۆژی 21ی ئەم مانگە بەهۆی كاریگەری ڤایرۆسی كۆرۆناوە داخڵی نەخۆشخانەی ئەنتەرناشناڵی شاری هەولێر كراوەو هەر بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانی لەدەستداوە.

ئەوەشیان خستوەتەڕوو، پەڕلەمانتار ئەرشەد ساڵحی لە لاپەڕی فەرمی خۆیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك و گروپەكانی واتسئەپ بڵاویكردەوە، كە گوایە هاوڵاتییەك پاش دەستگیركردنی لەلایەن هێزەكانی دژەتیرۆرەوە ئازار و ئەشكەنجە دراوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

دەشڵێن، “وێڕای ڕەتكردنەوەی تەواوی بڵاوكراوەكەی ئەو پەڕلەمانتارە، ڕایدەگەیەنین پاش بەدواداچوونمان و دەستكەوتنی بەڵگەی تەواو دەركەوت كە خولێخۆشبوو ئوسامە حەسەن محەمەد بەكاریگەری ڤایرۆسی كۆرۆناوە كۆچی دوایی كردووە”.

لەبەشێكی دیكەی راگەیەنراوەكەیاندا پەرلەمانتارانی یەكێتی جەخت لەوەدەكەنەوە، دژی هەر هەوڵێك دەوەستنەوە كە بیەوێت تۆوی دووبەرەكی لەكەركوكدا بچێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا