سکرتێری ناتۆ: لەپرسی ئۆکرانیادا چین جێگای متمانە نییە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سکرتێری گشتیی ناتۆ  گومانی هاوپەیمانییەکەی سەبارەت بە پێشنیازەکانى چین بۆ چارەسەرکردنى قەیرانی ئۆکرانیا رایگەیاند، متمانەیەکی گەورە” بە پەکین نییە سەبارەت بە پێشنیارەکانی چین.

جێنس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتیی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە تالینی پایتەختی ئیستۆنیا ڕایگەیاند، متمانەیەکی گەورە” بە پەکین نییە، سەبارەت بە پێشنیارەکانی چین، متمانەیەکی ئەوتۆ بە چین نییە، چونکە ئەو لەشکرکێشی نایاسایی ڕوسیای بۆ سەر ئۆکرانیا شەرمەزار نەکرد، چەند ڕۆژێک پێش لەشکرکێشیەکە ڕێککەوتنی هاوبەشی بێسنوری لەگەڵ ڕوسیا واژۆ کرد.

 

سکرتێری گشتیی ناتۆ وتیشی، ناتۆ ئاماژەکان دەبینێت کە چین بیر لە پێشکەشکردنی هاوکاری سەربازی دەکاته‌وه‌ بۆ ڕوسیا، هەروەها وتی، “ئێمە لە نزیکەوە بەدوای چینداین و ئاماژەکانمان دەستنیشانکردوە کە بیر لە دابینکردنی چەک بۆ روسیا دەکاتەوە، ئەمە هەڵەیەکی گەورە دەبێت”.

 

لەبەرامبەریشدا وەزارەتی دەرەوەی چین رەخنەی لە بەڵگەنامە 12 بابەتییەکەی سەبارەت بە قەیرانی ئۆکرانیا رەتکردەوە و رایگەیاند، ئەو ڕەخنانە بێ بنەمان و جگە لە بوختان و هەوڵێک بۆ “بێناوبانگکردنی چین” هیچی تر نین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا