هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لەبارەی پرۆژە یاسای بودجە لە كۆبوونەوەدایە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بۆ تاوتوێكردنی پرۆژەیاسای بودجە و یەكلاكردنەوەی ماددەكانی پەیوەست بە پشكی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەدایە، ئەندامێكی لیژنەی دارایش دەڵێت، یەكێتی بڕگەی گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی جێگیركردووە، بەڵام پارتی داوای لابردنی دەكات.

سەركردەكانی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە بەغداد لە كۆبوونەوەدان و دواپێشهاتەكانی پەیوەست بە پڕۆژەیاسای بودجە و ناكۆكییەكان لەسەر ماددەكانی ( 13 و 14) كە پەیوەستن بە پشكی هەرێمی كوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت.

هاوكات مستەفا سەنەد ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە تویتێكدا رایگەیاندووە، یەكێتی بە پاڵپشتی ئەوان بڕگەی گەڕاندنەوەی 10%ی پاشەكەوتی ناچاریی مووچەی فەرمانبەرانی زیادكردووە، بەڵام پارتی داوای لابردنی ئەو ماددەیەی كردووە و رایگەیاندووە، ئەوە بابەتێكی ناوخۆییە، كە رەنگە هێزە سیاسییەكان وەڵامی داواكەی پارتی بدەنەوە.

هاوكات سالم عەنبەكی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجە چاوەڕێی وەڵامی كوردە.

وتیشی، ئەگەر پڕۆژەیاسای بودجە بهێنرێتە هۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران، بە زۆرینە یاخود بە رێككەوتنی سیاسی دەنگی لەسەر دەدرێت، لەئێستاشدا بەو ئاراستەیە كاردەكرێت بودجە بە تەوافوق دەنگی لەسەربدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا