پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای تەکنۆ مۆبایلە نوێیەکەی بەتایبەتمەندی زۆر و جیاواز دەخاتە بازاڕەوە و ڕکابەری مۆبایلە زیرەکەکان دەکات.
تەکنۆ سپارک 14C کێشەکەی 173 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.65 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ، چارەسەرکەری هێلیۆ جی56 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی57 ئێم سی3ی تێدابەکارهاتووە.
مۆبایلەکە دوو کامێرای سەرەکی بەدیقەی(18+5) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە شەش یان هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 میلیمەترە، خێرای پاترییەکەی 5655 میلی ئەمپێرە.