پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای سناپچات ئاشکرایکرد، تایبەتمەندیەکی پێشکەوتوی زیاد کردووە بۆ کێبڕکێکردنی تیک تۆک بەناوی سپۆت لایت، کە لە ئێستادا ١٠٠ ملیۆن بەکارهێنەری هەیە لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ هەتا ئێستا
دەرکەوتنی ئەم ژمارەیەش بەم شێوەیە نیشانەی سەرکەوتنی ئە خزمەتگوزراییە، کە کۆمپانیای سناپچات دروستی کردووە، بەرێوبەری جێبەجێکاری سناپجات لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەبەرهێنەران سەرسامی خۆی، بەرامبەر سەرکەوتنە گەورەکەیان دەربڕی
کۆمپانیای سناپ چات بڕیاری دا کە پارەیەکی زۆر بخاتە خزمەتی سپۆتلایتەوە، بە مەبەستی ئەوەی باشترین خزمەتگوزراری پێشکەشی بەکارهێنەرانی بکات، کۆمپانیاکە ئاماژە بەوە دەکات کە لە ئێستادا بەکارهێنەرانی ڕۆژانە زیاتر لە ١٧٥هەزار ڤیدیۆ دادەبەزێنن
لە ئێستادا سناپ چات ٢٦٥ ملیۆن بەکارهێنەری هەیە، بەراورد بە سالی ڕابردوو ٢٤٩ ملیۆن بەکارهێنەری هەبوو