پۆڵەتیک پرێس
شارب مۆبایلە نوێیەکەی بەباشترین تایبەتمەندی بەرهەمدەهێنێت و چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلەکان.
شارب ئەکوەس سێنس10 کێشەکەی 144 گرامە، شاشەکەی لەجۆری سوپەر ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.64 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ، چارەسەرکەری سناپ دراگۆن799 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی57 ئێم سی3ی تێدابەکارهاتووە.
مۆبایلەکە دوو کامێرای سەرەکی بەدیقەی(50+24) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 50 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 10 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 256 یان 512 گێگابایتە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 میلیمەترە، خێرای پاترییەکەی 4700 میلی ئەمپێرە.