پۆڵەتیک پرێس
لەکاتی ئاهەنگی کەرنەڤاڵی بەڕازیل بەهۆی پێشبڕکێی”جلوبەرگی سەگ” بەناوی Blocao شەقامەکانی ڕیۆ دو ژانیرۆ پڕبوو لە سەگ و زیاتر لە 100 سەگ تێیدا بەشداربوون بەپێی ماڵپەڕی”فۆلها دی ساو پاوڵۆ”.
کاتێک کەرنەڤاڵی بەڕازیل دەستیپێکرد نزیکەی 100 سەگ بە جلی تایبەتەوە لەسەر شەقامەکان بڵاوبوونەوە و لەگەڵ مۆسیقای سامبا لەبەردەم خۆشەویستانی ئاژەڵ سەمایان دەکرد و نمایشی جلوبەرگەکانیان دەکرد.
سەگەکان جلی جیاوازیان لەبەرکردبوو بۆ بەشداریکردن لە پێشبڕکێکەدا، ئەم بۆنەیە هەرچەندە نزیکەی 20 ساڵ لەمەوپێش دەستپێکردووە، بەڵام یەکێک بوو لەو ئاهەنگانەی لەساڵانی ڕابردوو بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەڵوەشێنرایەوە.