پۆڵەتیک پرێس
خانمێکی بەریتانی لە ٪٩٥ ی جەستەی تاتۆ کردووە بۆ ئەوەی پێشانی بدات دەتوانێت چی بکات بەبێ بەکارهێنانی لێزەر و دەرزی تاتۆکانی دەسڕێتەوە
بیکی هۆلتی تەمەن ٣٣ ساڵ لە چێشایری بەریتانیا دادەنیشێت، لە ٪٩٥ ی جەستەی تاتۆ کردوەو لە ڕێگەی بەکارهێنانی فاوندەیشنەوە دیزاینی کردووە، هەندێک لە تاتۆکانی شاردۆتەوە بێ ئەوەی هەستی پێ بکرێت
بێکی دەڵێت کاتێک وێنەی خۆم داگرت و پرسیارم لە هەوادارنم کرد، کە ئایا وەک شێتێک دەردەکەوم بەبێ تاتۆکانم، هەریەک لە فانەکانی ڕای جیاوازیان هەبوو سەبارەت بە پرسیارەکەی، هەندێک پێیان وابوو کە ئیشێکی باشی کردووەو داپۆشینی جەستەی بەو هەموو تاتۆیە جوانیە سروشتیەکەی تێک داوە
هەندێکیش پێیان وابوو کە بە هەردوو شێوەکە جوانە، بەڵام بێکی وتی کە ئەو تاتۆکانی زۆر لا جوانەو مەبەست لە کردنی ئەم کارەی تەنها ئەوە بووە کە پێشانی بدات کە توانای هەیە لە رێگەی بەکارهێنانی مەیکئاپەوە چی بکات