بەڤیدیۆ.. سەربازانی نەتەوە یەکگرتووەکان دوو بزن ڕزگار دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

چەند سەربازێکی هێزی ئاشتیخوازی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دوو بزنیان لە قوبرس ڕزگارکرد، دوای ئەوەی شاخەکانیان لە دارێکدا گیربووبوو.

بزنەکان لە ناوچەیەکی دووری نەتەوەیەکگرتووەکان دۆزرانەوە، کە دوورگەی قوبرس لەنێوان سوپای تورک لە باکوور و سوپای یۆنان لە باشوور دابەش دەکات، ڤیدیۆکە هەوڵی سەربازەکان بۆ ڕزگارکردنی بزنەکان نیشان دەدات، کە بەهۆی گیربونیان لە دارەکە شاخەکانیشان گیربووە، ئەگەر ئەم حاڵەتە بەردەوام بوایە هەڕەشەی لە ژیانی ئەو دوو ئاژەڵە دەکرد، بەڵام سەربازەکان توانیان ئازادیان بکەن و گەڕاندیانەوە بۆ ژیانی ئاسایی.

ئاماژەش بەوەکرا ڕێژەی بزنە شاخاویەکان لە قوبرس لە سەدەی بیستەمەوە بەرزبۆتەوە بۆ نزیکەی 3000 دانە بەهۆی یاسای پاراستنی نەتەوەیی و قەدەغەکردنی ڕاوکردن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا