پزیشکێک نەشتەرگەرییەکی سەرسوڕهێنەر بۆ ماسییەک ئەنجام دەدات

پۆڵەتیک پرێس

پزیشکێکی ڤێتەرنەری لە بەڕیتانیا نەشتەرگەرییەکی نامۆ ئەنجام دەدات، دوای ئەوەی ماسییەک بەهۆی گەورەبوونی ددانەکانی توانای خواردنی نەمابوو ئەمەش مەترسی لەسەر ژیانی دروست کردبوو پزیشک دانیاڵ کالڤۆ کاراسکۆ توانی ژیانی ڕزگاربکات.

مارک بیات خاوەنی ماسییەکەیە و تەمەنی 64 ساڵە تووشی دڵەڕاوکێی بوبوو دەربارەی ماسییەکەی کە ناوی لێناوە گوڵدی، تێبینی دەکرد لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا کێشی کەمدەکات، چونکە بەهۆی گەورەبوونی ددانەکانیەوە نەیدەتوانی بەشێوەیەکی ئاسایی نان بخوات، بۆیە بردی بۆ سەنتەری ساند هۆل لە ناوچەی کنت، لەوێ پزیشکەکان بڕیاریاندا نەشتەرگەرییەکی جوانکاری بۆ ددانەکانی ئەنجام بدەن.

سەرەتا هەندێک دەرمانی سڕکردنیان کردە حەوزی ئاوەکەوە تا ماسییەکە سڕبکەن دوای ئەوە دەستیان کرد بە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە و یەک ئینجیان لە ددانەکانی بڕییەوە، پزیشک دانیال باسی لەوەکرد نەشتەرگەرییەکە زۆر بە هێمنی لە ماوەی کەمتر لە کاتژمێرێک تەواوبوو، دوای تەواوبوونی نەشتەرگەرییەکە ماسیەکەیان گەڕاندەوە ناو حەوزەکە بۆئەوەی هۆشی بێتەوە دوای پێنج خولەک هۆشی هاتەوە و دوای 10 خولەک بە ئاسودەی مەلەی دەکرد، دوای گەڕاندنەوەی گۆڵدی بۆ ماڵەوە لەماوەی دوو کاتژمێردا توانی بەشێوەیەکی ئاسایی نان بخوات.

پزیشکی ڤێتەرنەری دانیال کالڤۆ کاراسکۆ کە نەشتەرگەرییەکی ئەنجامدا وتی” ددانی ئەم جۆرە ماسییە بە بەردەوامی لەژیاندا گەشە دەکات، بەشێوەیەکی گشتی خۆیان بە سروشتی ڕاست دەبنەوە، چونکە خۆراکی ئاساییان بریتییە لەو خواردنانەی توێکڵێکی ڕەقیان هەیە، بەڵام دیارە سیستمی خۆراکی گوڵدی لەو جۆرە نەبووە کە لەماڵەوە لەگەڵ خاوەنکەیدا دەژی بۆیە ناچاربووین بە نەشتەرگەری ددانی بۆ ڕاست بکەینەوە بۆئەوەی بتوانێت بەشێوەیەکی ئاسایی خواردن بخوات و لەژیاندا بمێنێتەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا