شاندی هەرێم لە گفتوگۆکانى شکستى هێناو بەغداش مەرجی نوێی هەیە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆبوونەوەکانى شاندی هەرێم لە بەغدا شکستیان هێناو هیچ ئەنجامێکى نەبوو، بەرپرسانى بەغدا مەرجی نوێیان بۆ هەرێمی کوردستان داناوە بۆ ڕێککەوتن لەسەر دۆسییەى نەوت.

رۆژی شەممە شاندێکی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتى ئاوات جەناب وەزیرى دارایی حکومەتى هەرێم لەبەغدا لەگەڵ بەرپرسانى عێراق لەسەر چەند دۆسییەکى گرنگ کۆبوونەوە، لەوانە ڕەشنووسی یاسای نەوت و غاز کە لەلایەن وەزارەتى نەوتەوە ئامادە کراوەو ئەو داواکاری و خواستانەى حکومەتى هەرێمی دەیەوێت تێدا جێگیر نەکراوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەى پۆڵەتیک پرێس لە سەرچاوەیەکی تایبەت بەخیەوە دەستیکەوتووە، شاندی هەرێم لەسەر هیچ کام لە پرسەکان لەگەڵ بەغدا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن و لایەنى عێراقی ئەوەیان بە شاندەکەی هەرێم وتووە کە هەرێمی کوردستان پابەندی ڕێکەوتنەکان نابێت و تەنیا کات بەفیڕۆ دەدات و دەسی دەسی بە حکومەتى ناوەند دەکات.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوە کرد، شاندی هەرێم هیچ بەرنامەیەکى ڕوون و وەرەقەیەکى دیاریکراوی بۆ گفتوگۆ پێ نەبووە، تەنیا دووبارەکردنەوەى ژمارەو زانیارییەکانى کۆبوونەوەکانى رابردوو بووە.

سەبارەت بە دۆسییەى نەوتیش شاندی هەرێم داوایانکردوە ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای نەوت و غاز رابگیرێت تا گفتوگۆکان تەواو دەکرێن و داواکارییەکانى هەرێم جێگیر دەکرێت ئینجا رەوانەى ئەنجومەنى وەزیران بکرێت، بەڵام لایەنى وەزارەتى نەوت پڕۆژەکەیان راگرتووەو چەند داواکارییەکیان کردوە لە هەرێم بۆ ئەوەى لە پڕۆژە یاساکەدا جێگری بکرێت.

هەروەها شاندی هەرێمی کوردستان داوایان کردوە بڕیارەکانى دادگای فیدراڵی رابگیرێت، بۆ ئەوەى هەردوولا بگەنە ڕێکەوتنى کۆتایی لەسەر نەوت و غاز، بەڵام لایەنى وەزارەتى نەوتى عێراق رەتیکردوەتەوەو جەختیان کردوەتەوە کە ئەوان پابەندی بڕیارەکانى دادگای فیدراڵی دەبن و وەکو خۆی جێبەىجێ دەکەن.

هاوکات بەرپرسانى وەزارەتى نەوتى عێراق داوایان لە شاندی هەرێم کردوە، کە هەموو ئەو بریارو یاسایانەى تایبەت بە نەوت و گاز لە هەرێم دەرچوون سەبارەت بەنەوتى هەرێم هەڵبوەشێنرێنەوەو گرێبەستە نەوتییەکان رادەستى بەغدا بکرێن.

هەر بەوتەى ئەو سەرچاوەکەى عێراق داواشی کردوە وەزارەتى سامانە سروشتیەکانى هەرێم هەڵبوەشێنرێتەوەو راستەوخۆی حکومەتى هەرێم لە پرسى نەوتدا پەیوەندی شەفافانەى لەگەڵ بەغدا هەبێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا