داهاتی هەفتەی رابردووی پارێزگای سلێمانی نزیکەی هەشت ملیار دینار بووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

داهاتی هەفتەی رابردووی پارێزگای سلێمانی نزیکەی 8 ملیار دینار بووە و بەراورد بە هەفتەی پێشووتر، داهاتی پارێزگاکە 6 ملیار دینار کەمیکردووە.

پێگەی شەفافیەت بۆ چاودێریکردن و رێکخستنی داهاتەکان بڵاویکردەوە، داهاتی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لە رۆژی 9-3-2024 تاکو 15-3-2024 بریتیبووە لە 7 ملیار و 887 ملیۆن و 578 هەزار دینار.

بەگوێرەی داتاکانی پێگەی شەفافیەت، %89ـی کۆی داهاتەکانی ئەو سنوورانە لە هەفتەی رابردوودا بەشێوەی نەختینەیی بووە کە دەکاتە بڕی 6 ملیار و 986 ملیۆن و 90 هەزار دینار، بڕی 900 ملیۆن و 580 هەزار دیناریش کە دەکاتە %11، بەشێوەی چەک بووە، مقاسەش تەنیا 97 هەزار دینار بووە.

مارەکانی پێگەی شەفافیەت ئەوە دەردەخەن، داهاتی ئەم هەفتەیەی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین 6 ملیار دینار کەمیکردووە؛ داهاتی ئەو سنوورانە لە هەفتەی پێشووتردا زیاتر بوو لە 14 ملیار دینار.

ئەو داهاتانە لە گەنجینەکانی 1 و 2، گەنجینەی چەمچەماڵ، گەرمیان، هەڵەبجە و گەنجینەی راپەڕینە و 28 وەزارەت و دەستە و 109 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سنووری پارێزگای سلێمانی دەگرێتەوە.

پێگەی شەفافیەت لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران دامەزرا، بۆ کۆکردنەوە و رێکخستنەوەی داهاتەکانی پارێزگای سلێمانی. رۆژانە دەتوانیت لە رێگەی سایتی شەفافیەت، داهاتی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین ببینیت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا