پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق بڵاویكردەوە، دەرمانسازێك لەپارێزگای بەسرە دەستگیركرا، كە ماددەی هۆشبەری دروستكردووە و بڕێكی زۆر دەرمانی قەدەغەكراوی پێ گیراوە.
رۆژی دووشەممە 27_3_2023 دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق بڵاویكردەوە، دوای وەرگرتنی زانیاری دروستی هەواڵگری بە مۆڵەتی دادگا، توانرا دەرمانسازێك لە پارێزگای بەسرە دەستگیركرا كە ماددەی هۆشبەری دروستكردووە و بازرگانی پێوەكردووە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لەكاتی دەستگیركردنی تاوانباردا دەستبەسەر دەمانچەیەك و بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەر و خواردنەوەی هۆشبەر و دەرمانی قەدەغەكراودا گیراوە.