ئاسایشی سلێمانی ده‌ستگیركردنی شه‌ش تیرۆرستی راگه‌یاند

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتیی ھەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی، دەستگیرکردنی شەش داواکراوی راگەیاند، کە بە تۆمەتی تیرۆر لە چەند پارێزگایەکی عێراق داواکرابوون.
بەڕێوەبەرایەتیی ھەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاندوە، شەش داواکراو لەلایەن ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ھەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی سەر بە وەزارەتی بەرگریی حکومەتی فیدراڵ، بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھێزەکانی دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، دەستگیرکراون.
ئاماژەى بەوەشەکردوە، دوو کەس لە تۆمەتبارەکان ئەندامی یەک خێزانن و سەرجەم تۆمەتباران، بەپێی ماددەی چواری یاسای تیرۆر، لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی پارێزگاکانی بەغداد و سەڵاحەدین و دیالە و بەڕێوەبەرایەتیی ھەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەو پارێزگایانە داواکراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا