گیانلەدەستدانی ژمارەیەك هاووڵاتی عێراقی لە بومەلەرزەكەی توركیا ئاشكرا دەبێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسی كاروباری عێراقی لە ئەنقەرە گیانلەدەستدانی حەوت هاوڵاتی عێراقی بەهۆی بومەلەرزەكەی توركیاوە راگەیاند.

باسم عەوادی، رایگەیاند، لە پاشخانی بومەلەرزەكەدا بەدواداچونی ڕاستەوخۆ لەلایەن سەرۆك وەزیرانەوە هەیە بەمەبەستی دۆسیەی فریاگوزاری بۆ گەلانی سوریا و توركیا، ئەویش لە ڕۆژی كارەساتەكەوە ڕێنمایی كردوە، لیژنەیەكی تەكنیكی پێكبهێنن بۆ داڕشتنی پلان و میكانیزمی پێویست بۆ ناردنی هاوكاری بۆ ئەو دو وڵاتە.

وتیشی، محەمەد شیاع سودانی فەرمانیكردوە، بەدواداچون بۆئەو هاوڵاتیە عێراقیانەی نیشتەجێی سوریا و توركیان بكرێت و پێداویستییەكانیان بۆ دابینبكرێت بەتایبەت بۆئەو كەسانەی بەهۆی بومەلەرزە وێرانكەرەكەی توركیا زیانیان بەركەوتوە.

لەلایەكی دیكەشەوە، خەلیل ئیبراهیم، بەرپرسی كاروباری عێراقی لە ئەنقەرە رایگەیاندوە، بەهۆی بومەلەرزەكەی توركیاوە حەوت هاوڵاتی عێراقی گیانیان لەدەستداوە، هەشت كەسی دیكەش تا ئێستا چارەنوسیان نادیارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا