رۆژانەی پێنج ملیۆن لیتر بەنزین دەسوتێندرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بریكاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، تەنیا پاڵاوگەكان هۆكاری گۆڕانی كەشوهەوای هەرێمی كوردستان نین لە كاتێكدا رۆژانە زیاتر لە پێنج ملیۆن لیتر بەنزین دەسووتێندرێت.

رۆژی دووشەممە 22_5_2023، لە دیداری ئەنجومەنی كاری كوردستانی بەریتانی و ئەوروپی، ئەحمەد موفتی، بریكاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: فاكتەری گۆڕانی كەشوهەوا لە هەرێمی كوردستان تەنیا بوونی پاڵاوگەكان نییە، بەڵكو رۆژانە نزیكەی پێنج ملیۆن لیتر بەنزین دەسوتێندرێت كە راستەوخۆ كاریگەری لەسەر پیسبوونی ژینگە هەیە.

بریكاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان، داواشی لە دەستەی وەبەرهێنان كرد كار بۆ وەبەرهێنان لەژێرخانی گواستنەوەی گشتی بكەن تاوەكو ژمارەی تەكسییەكان كەمبێتەوە، بە كەمبوونەوەشی رێژەی بەكاربردنی بەنزین 30% كەمدەبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا