پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دەستەی دەستپاکی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بڕی سێ ملیار دینار لە گرێبەستێکی خزمەتگوزاری کارەبادا لە پارێزگای موسەنا خەرجکراوە، بەڵام خزمەتگوزارییەکان بۆ هاوڵاتییان دابین نەکراوە.
لە ڕاگەیەنراوێکدا دەستەی دەستپاکی عێراق ئاماژەی بەوەشدا، سێ ملیار دینار بۆ دابیکردنی دوو مۆلیدەی کارەبا بە توانای سێ مێگاوات لە گرێبەستێکدا هەیە، کە پاش پێداچوونەوە بۆیان دەرکەوتووە ئەو بڕە پارەیە خەرجکراوە، بەڵام ئەو مۆلیدانەی کڕدراون جۆر و کوالێتیان خراپ بووە.
دەستەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە گرێبەستەکەدا هاتووە کە پێویستە مۆلیدەکان لە ئەمریکا دروستکرابێتن و بارکۆدی تایبەت بە خۆیان هەبێت و لە جۆری بێدەنگ بێت، بەڵام ئەو مۆلیدانەی دابینکراون لە وڵاتی چین دروستکراون و هێچ کوالێتییەکیان وەک گرێبەستەکە نییە.