چەند بەرێوەبەرایەتییەکی دیکەش بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەدوای بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ، چەند بەڕێوەبەرایەتییەکی دیکەش بایکۆتی دەوامیان دەستپێکرد، بەهۆی وەرنەگرتنی مووچەکانیانەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە17ی ئادار، پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس ڕایگەیاند،” لەگەڵ دەستپێکی دەوامی هەفتەدا چەند شوێنێک لەشاری سلێمانی بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند، بەهۆی پێنەدانی مووچەکانیانەوە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە”.

ئاماژەی بەوەکرد، پێنج شوێن بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاندووە ئەوانیش، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، بەرێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی، فەرمانگەی دادنووسی بەکرەجۆ، بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی پێشمەرگە و بنکەیەکی تەندروستی لە گەڕەکی سەروەری.

ئەمەش لەکاتێکدا، لەدوای ناردنی بڕێک پارە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ هەرێم بەمەبەستی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران، حکومەتی هەرێم بڕیاریدا تا کاتی ناردنی هەموو بڕە پارەکە مووچەی مووچەخۆران دابەشنەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا