پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە كاتی كاركردن و پاككردنەوەی رێڕەوی ئاوەڕۆیەك لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شەقڵاوە مینێك بە چوار ژینگەپارێزدا تەقییەوە و بریندار بوون.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 16_11_2022 لە كاتی كردن لە پاككردنەوەی رێڕەوی ئاوی گەڕەكێك لە شەقڵاوە مینێكی سەردەمی بەعس بە چوار ژینگە پارێزگا تەقییەوە و بەهۆیەوە برینداربوون.
بەگوێرەی زانیاریەكان ساچمە بەرجەستەی بریندارەكان كەوتووە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەن و باری تەندروستیان جێگیرە.
هەر چوار بریندارەكە كوردن و دانیشتووی شەقڵاوەن.