پۆڵەتیک پرێس
شیاومی مۆبایلە نوێیەکەی بەباشترین تایبەتمەندی بەرهەمدەهێنێت و ڕکابەری مۆبایلە زیرەکەکان دەکات.
شیاومی ڕێدمی نۆت 13 پڕۆ سپید کێشەکەی 188 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.67 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 900 مۆمە، چارەسەرکەری ئێکسینۆس2100ی تێدابەکارهاتووە.
مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(108+32+5) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 میلیمەترە، خێرای پاترییەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.