لە بەریتانیا فڕۆکەی هایدرۆجینی بەرهەمهێنرا

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای زیرۆ ئاڤیای ئەمریکی بەریتانی لە تاقیکردنەوەی فڕۆکەیەکی شەش کەسیدا سەرکەوتنی بەدەست هێنا کە لەجیاتی گازە زیانبەخشەکان بۆ ژینگە، بە هایدرۆجین کاردەکات.

میدیاکانی بەریتانیا بڵاویان کردەوە، فڕۆکەی پایپەر ئام لە فڕۆکەخانەی کرانفیڵد لە بێدفۆرشایەر لە بەریتانیا بۆماوەی ٢٠ خولەک لە ئاسمانی ناوچەکەدا تاقیکراوەتەوە و سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.

دەشڵێن: ئەو جۆرە فڕۆکەیە بە هایدرۆجین کار دەکات لەجیاتی ئەو گازانەی زیان بە ژینگە دەگەیەنن، ئەو سەرکەوتنەش بەتەواوەتی دەسەڵاتدارانی بەریتانیای لە فڕۆکەکە قایل کرد.

کۆمپانیای زیرۆ ئاڤیا بۆ بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بچوکی بازرگانی و هاوشێوەکانی کە لە کەرتی کشتوکاڵیدا کاریان پێدەکرێت لە ساڵی ٢٠١٧ دامەزراوە، بە ئامانجی بەرهەمهێنانی ئەو فڕۆکانەی کەمترین زیان بە ژینگە دەگەیەنن.

أول وأكبر طائرة تجارية تقلع وتحلق لـ 20 دقيقة بنجاح باستخدام طاقة الهيدروجين

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا