هواوی کۆمەڵێک مۆبایلی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای هواوی زەبەلاح پلان دادەنێت بۆ دروستکردنی سێ مۆبایلی زیرەکی نوێ، کە توانای نوشتانەوەیان هەبێت.

کەمی نرخی ئەو مۆبایلانەی توانای نوشتانەوەیان هەیە وایلێکردووە خواستێکی زیاتری لەسەر بێت، چاوەڕوان دەکرێت مۆبایلەکان شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلید بێت.

هواوی تا ئێستا کاتی بڵاوکردنەوەی مۆبایلە نوێیەکانی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام بەپێی زانیاریەکان هواوی دەیەوێت مۆبایلەکانی هاوشێوەی مۆبایلە نوشتاوەکانی سامسۆنگ و ئەیسۆس بێت.

بەشیکی زۆری کۆمپانیاکان لەم چەند ساڵەی کۆتایدا دەستیان کردووە بە دروستکردنی ئەو جۆرە مۆبایلانەی توانای نوشتانەوەیان هەبێت.

لەچەند مانگی ڕابردوودا سامسۆنگ چەندین نموونەی مۆبایلی نوشتاوەی دروست کردووە، لەئێستاشدا هواوی خۆی ئامادە دەکات بۆ دروستکردنی سێ مۆبایلی نوشتاوەی نوێ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا