ئایا دەزانیت بەم شێوەیە دەتوانیت سکرینشات بکەیت؟

پۆڵەتیک پرێس

زۆرێک لە بەکارهێنەرانی ئایفۆن کاتێک سکرین شاتی شاشەی مۆبایلەکانیان دەکەن حەز دەکەن بە یەک دەست بێت ئاسانتر بێت، هەربۆیە ئایفۆنە نوێیەکان تایبەتمەندیەکی هەیە کە دەتوانیت لە ڕێگەی دوو جار دەست لێدان لە پشتی مۆبایلەکەت سکرین شاتی شاشەی مۆبایلەکەت بکەیت ئەمەش بەم ڕێگایانە دەبێت.

١-دەچیتە سەر بەشی سێتینگsetting لەسەر ئایفۆنەکەت.

٢-Accessibilityهەڵدەبژێریت لە لیستەکەدا.

٣-touch هەڵدەبژێریت.

٤-back Tap هەڵدەبژێریت.

٥-Double Tapهەڵدەبژێریت.

٦-screenshot هەڵدەبژێریت.

دوای جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوانە لە دوای دوو جار کێشان بە پشتی مۆبایلەکەت دا، سکرین شاتی شاشەکەت دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا