مۆتۆرۆلا مۆبایلێکی نوێ بەرهەمدەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای مۆتۆرۆلا لە سەرکەوتنەکانی بەردەوامە و مۆبایلە نوێیەکەی مۆتۆرۆلا مۆتۆ جی67 بەتایبەتمەندیەکی زۆر بەرهەمدەهێنێت.

مۆتۆرۆلا مۆتۆ جی67 کێشەکەی 198 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.6 ئینج و دیقەی2460/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 144 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 650 مۆمە.

چارەسەرکەری میدیا تەک دایمێنسیتی8100 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی610 ئێم سی6ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی دوو جۆرە شەش یان هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(50+8+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە.

بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، دەرچەر بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرایی پاترییەکەی 5030 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا