گەشەى ئابورى عێراق تا ساڵی ٢٠٢٧ دەگاتە بەم ئاستە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سندوقی نەختی نێودەوڵەتی ڕایدەگەیەنێت، پێشبینی دەكەن گەشەی ئابووری عێراق لە ماوەی ساڵانی ٢٠٢٣ و ساڵى داهاتوو خاو بوونەوە بە خۆیەوە ببینێت، دەشڵێن، لە ساڵی ڕابردوودا گەشەى ئابورى عێراق بەشێوەیەكی بەرچاو بەرەوپێشچوونی بەخۆوە بینی.

سندوقی نەختی نێودەوڵەتی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پێشبینی دەكەن گەشەی ئابووری عێراق لە ماوەی ساڵانی ٢٠٢٣ بە ڕێژەى لە ٤% و لە ساڵى داهاتوو بە ڕێژەى لە ٢.٩% خاو بوونەوە بە خۆیەوە ببینێت.

لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەى بانکى نێودەوڵەتیدا ئەوەخراوەتەڕوو، لە ساڵی ڕابردوودا گەشەى ئابورى عێراق بەشێوەیەكی بەرچاو بەرەوپێشچوونی بەخۆوە بینی بەجۆرێک لەو ساڵەدا گەشەى ئابورى لە ٦% بووە.

باس لەوەشکراوە، كەم بوونەوەی ڕێژەی ئاو و كارەبا، لەگەڵ دۆخى ناسەقامگیرى سیاسیی و هەبوونی و توندوتیژی ڕێگری لە هەوڵەكانی دەكات بۆ بەدەستهێنانی ڕێژەی گەشەسەندنی بەهێزتر.

ئەوەش ڕوونکراوەتەوە، بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق لەساڵی ڕابردودا بەڕێژەی ١٢% زیادیکردوەو گەیشتۆتە ٤.٤ ملیۆن بەرمیل لەڕۆژێکداو پێشبینیشدەکرێت تا ساڵی ٢٠٢٧ بگاتە پێنج ملیۆن بەرمیل، ئابوری عێراقیش بەپاڵپشتی بەرزبونەوەی نرخی نەوت بەرەو بوژانەوەیە.

بەگوێرەی راپۆرتەکەی سندوقی نەختی نێودەوڵەتی، پێشبینیدەکرێت ئەمساڵ ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ ٤.٦ ملیۆن بەرمیل لەڕۆژێکدا بەرزبێتەوەو لەساڵی ٢٠٢٤دا ٤.٧ ملیۆن بەرمیل‌و تاساڵی ٢٠٢٧ بگاتە 5 ملیۆن بەرمیل لەڕۆژێکدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا