ئەنتۆنی بلینکن: ئەمریکا نایەوێت بکەوێتە جەنگی ساردەوە لەگەڵ چین

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، “وڵاتەکەی نایەوێت بکەوێتە ناکۆکی یان جەنگی سارد لەگەڵ چین”.

ئاژانسی نۆڤۆستی لە زاری بلینکنەوە بڵاویکردەوە، “چین بەشێکی دانەبڕاوە لە ئابووری جیهانی و توانای ئێمە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی نوێگەرییە جیهانییەکان، هەر لە قەیرانی کەش و هەوا تا پەتای کۆرۆنا، بۆیە ئەمریکا و چین ناچارن مامەڵە لەگەڵ یەکتردا بکەن بۆ داهاتوویەکی نزیک”.

وتیشی، “لەو بوارانەدا کە ئەمریکا دەتوانێت بەشێوەیەکی بنیادنەرانە مامەڵە لەگەڵ چیندا بکات، دەیکات، ئەمە بە خزمەت بۆ ئێمە یان هەر کەسێکی دیکە هەژمار ناکرێت و مانای دەستبەرداربوونمان نییە لە بیروباوەڕەکانمان، بەڵکو لەبەرئەوەی مامەڵەی هاوبەش لەپێناو چارەسەرکردنی کێشە گەورەکان ئەو شتەیە کە جیهان پێشبینی دەکات لە وڵاتە گەورەکان”.

دووپاتیشی کردەوە، دەبێت ئەمریکا خۆی بەدووربگرێت لە ناکۆکی و جەنگی سارد لەگەڵ چین و بەپێچەوانەوە ئامانجمانە هەردوو بژاردەکە وەلانێین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا