پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی عەربەت راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، بەتوندی سەركۆنەی ئەو هێرشەی سەر هێزەكانی دژە تیرۆری كوردستان دەكەم لە ناحیەی عەربەت. ئەمە پێشێلكردنێكی دیكەی سەروەری خاكی عێراقە كە لەڕێی فرۆكەی بێ فرۆكەوانەوە ئەنجامدراوە بۆ سەر هێزەكانی دژە تیرۆر، لە كاتێكدا ئەو هێزە سەرقاڵی مەشق و ڕاهێنانی ئاسایی و رۆژانەی خۆیان بوون .
دەقی راگەیەندراوەكە:
بەتوندی سەركۆنەی ئەو هێرشەی سەر هێزەكانی دژە تیرۆری كوردستان دەكەم لە ناحیەی عەربەت. ئەمە پێشێلكردنێكی دیكەی سەروەری خاكی عێراقە كە لەڕێی فرۆكەی بێ فرۆكەوانەوە ئەنجامدراوە بۆ سەر هێزەكانی دژە تیرۆر، لە كاتێكدا ئەو هێزە سەرقاڵی مەشق و ڕاهێنانی ئاسایی و رۆژانەی خۆیان بوون .
بەداخەوە لەم رووداوەدا سێ هەڤاڵی قارەمانی گەلەكەمان شەهیدكران و سێ هەڤاڵی دیكەشمان بریندار بوون. پرسە و سەرخۆشی ئاراستەی كەسوكاری سەربەرزی شەهیدەكان دەكەین و جەختدەكەینەوە كە؛ هیچ بیانوویەك نییە بۆ ئەنجامدانی ئەو جۆرە هێرشانە بۆ سەر هێزێكی قارەمانی كوردستان كە ئەركیان پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری كوردستانە و رۆڵێكی بنەڕەتیشیان هەبووە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ناوچەكەدا.
داوا دەكەین لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی فیدراڵ بێنە سەرخەت و كار بكەن بۆ رێگریكردن لەوەی جارێكیتر ئەو پێشێلكارییانە دووبارە نەبنەوە. هەروەها داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەكانی كوردستان دەكەم لێكۆڵینەوەی ورد بكەن بۆ دەرخستنی تەواوی راستییەكان و ئاشكرا كردنیان بۆ رای گشتی خەڵكی كوردستان.
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران