سکاڵای یاسایی لەسەر عەلی حەمەساڵح تۆمارکرا و داوای 370 ملیۆن دۆلاری لێدەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەلی حەمەساڵح، ئەندام پەرلەمانی کوردستان لە فەیسبوکی خۆی رایگەیاند، “شاری زەیتونە، کە تۆمتبارمان کردبوو بەوەی ھۆکاری لافاوەکەی ھەولێرە، سکاڵای تۆمارکردووە کە داوای(37 ھەزار دەفتەر دۆلار) (370 ملیۆن دۆلار)م لێدەکات، بە ھیوای دادگایەکی دادپەروەرانە”.

22ی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو عەلی حەمەساڵح لە فەیسبوکی خۆی ئاشکرایکرد، “هۆکاری لافاوەکەی هەولێر دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لەسەر ڕێڕەوی ئاو پڕۆژەی زەیتون و زەیتون پڵەس و ئاوێنەی شار دروستکراوە و رێڕەوی ئاوەکە ئاڕاستەی دارەتوو کراوە و بەهۆی ئەمەشەوە ماڵەکان و خەڵک کرانە قوربانی پڕۆژەکان”.

وتیشی: دەبێت خاوەنی ئەو پڕۆژانە بە یاسا قەرەبووی خەڵک بکەن، بەڵام نە دینارێک هاوکاری کەسیان کرد و نە کەسیش پێیوتن بۆ واتان کرد؟!

بەهۆی ئەم قسانەوە شاری زەیتونە سکاڵای لەسەر عەلی حەمەساڵح تۆمارکردووە و داوای 370 ملیۆن دۆلاری لێدەکات.

مانگی رابردوو بەهۆی لافاوە بەهێزەکانی هەولێرەوە زیانی مرۆیی و ماددی بەر چەندین هاوڵاتی دانیشتووی ئەو پارێزگایە کەوت و چەندین کەس گیانیان لەدەستدا و بەشێکیشیان بەهۆی بەهێزی لافاوەکەوە بێسەروشوێن بوون.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک