پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا و عەرەبە هاوردەکانی گوندەکانی ئیدلب، ٥٢٠ داری گوندەکانی سنوری عەفرینیان بڕییەوە.
ئاژانسی ھاوار نیوز بڵاویکردەوە، لە گوندەکانی کورزەلێ و عەیندەر لە ناحیەی شێراوای سەر بەعەفرین و گوندی کۆقی لە ئیدلب، گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا و دانیشتووانی گوندەکانی ئیدلب ٥٢٠ دار زەیتون و سێو و بادەم و گوێزیان بڕییەوە.
بە پێی ئامارەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکانى رۆژئاوای کوردستان دوای داگیرکردنی شاری عەفرین لەلایەن تورکیا و گروپە چەکدارەکان لە ساڵی ٢٠١٨، تا ئێستا تورکیا و گروپەکان زیاتر لە ٣٦٧ ھەزار درەختیان بڕیوەتەوە و فرۆشتوویانە.
ھەر بەپێی ئەو ئامارە نزیکەی ١٣ ھەزار و ٥٠٠ درەخت و زیاتر لە ١٢ ھێکتار زەوی کشتوکاڵییان سووتاندووە.