لە سلێمانی بەنزینخانەیەك بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی خراپەوە دادەخرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی پابەند نەبون بەمەرج و رێنماییەكانی كاركردن و خراپی یەكێك لە جۆرەكانی بەنزینەكەی، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەنزینخانەی شارەزوور دادەخات.

قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی سلێمانی رایگەیاند: راپۆرتی لیژنەی سوتەمەنی ئاماژەی بۆئەوەكردوە، لیژنەكە سەردانی بەنزینخانەكەی كردوە و نمونەی یەكێك لە جۆری بەنزینەكانی رەوانەی تاقیگەكان كردوە بۆپشكنین و خاوەنەكەشی ئاگاداركراوەتەوە تا دەرچونی ئەنجامی پشكنینەكە نابێت لەوجۆرە بەنزینە بفرۆشێت.

باسی لەوەشكرد، تاقیگەكانی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكان وەڵامی پشكنینەكەیان داوەتەوە كە ئەو جۆرە بەنزینە خراپە، بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی بەنزینخانەی شارەزور دادەخرێت و خاوەنەكەشی روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا