حكومەتی هەرێم زیاتر لە یەك ملیار دینار بۆ سلێمانی تەرخان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم بڕیاریدا یەك ملیار و 600 ملیۆن دینار بۆ چەند پرۆژەیەك لە سلێمانی تەرخان بكرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێمی كوردستان راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم، بڕی 1 ملیار و 617 ملیۆن و 640 هەزار دینار بۆ چەند پرۆژەیەكی سلێمانی تەرخانكرا.

ئەوەشهاتووە ئەو بڕە پارەیە بۆ چەند پرۆژەیەك لە شاری سلێمانی تەرخاندەكرێت، كە بریتین لە: پرۆژەی نەخۆشخانەی 200 قەرەوێڵەیی منداڵان و منداڵبوون كە لەو بڕە بودجەیە یەك ملیار و384 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان كراوە و پرۆژەی نەخۆشخانەی 200 قەرەوێڵەیی ڕۆماتیزم و چارەسەری سروشتی، كە بڕی 233 ملیۆن و 640 هەزار دیناری بۆ تەرخان كراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا