واژۆ بۆ لێپرسینەوەی مەسرور بارزانی كۆدەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس:

ژمارەیەك پەرلەمانتار دووبارە واژۆیان بۆ لێپرسینەوە لە سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی كۆكردووەتەوە، سەرۆكی فراكسۆینی كۆمەڵی ئیسلامیش لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت: بیانو و پاساومان نەهێشتووە و تەنها پەكی لەسەر یەك واژۆ كەوتوە.

عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، لە ماوەی رابردوودا ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران نوسراوێكمان ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كرد، بە ئامانجی لێپرسینەوە لە سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەیی و وەزیری دارایی، بەڵام سەرۆكایەتی پەرلەمان بە هەندێك بیانوو و پاساوی پەیڕەوی رەتیانكردووە.

وتیشی: ئێمەش كە 22 پەرلەمانتارین جارێكی دیكە واژۆمان بۆ هەمان مەبەست كۆكردووەتەوە و ئەو بیانو و پاساوەی كە پێشتر هێندرایەوە بڕیوە، سەرجەم ئەو بەڵگەنامە و بەدواداچون و نوسراوانەی پێشترمان كۆكردوەتەوە و ئەو بڕیارەی حكومەت بە نوسراوەكەوە كردووە جارێكی دیكە دوامان كردووە لێپرسینەوە لە سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەیی و وەزیری دارایی بكەن، بۆ ئەو مەبەستەش تەنها پەكی لەسەر یەك واژۆ كەوتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا