پۆڵەتیک پرێس
ترێ یەکێکە لەو میوانەی چەندین جۆر و ڕەنگی جیاوازی هەیە، سوودێکی زۆری بۆ تەواوی تەندروستی هەیە، بەتایبەتی تەندروستی پێست.
بەپێی توێژینەوەیەک کە لە ڕۆژنامەی journal Antioxidants بڵاوکراوەتەوە خواردنی ترێ پارێزگاری لە پێست دەکات و ڕێگری لەو زیانانە دەکات کە بەهۆی تیشکی سەروبنەوشەییەوە ڕووبەڕووی دەبێتەوە، ڕۆژانە خواردنی ترێ بەرگری پێست بەرامبەر زیان و سووتان بەهێزدەکات، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و دژەئۆکسانەکان ڕێگری لە دروستبوونی چرچولۆچی، پەڵە و شێرپەنجەی پێست دەکات، بەپێی ماڵپەڕی”healthshots”.
لەگەڵ ئەوەشدا سوودێکی زۆری بۆ هەموو ئەندامەکانی جەستە هەیە، یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن و کۆلیستڕۆڵ دەدات بەوەش مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە، خواردنی بەڕێژەیەکی گونجاو یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژەی شەکری خوێن دەدات، دەوڵەمەندە بە لۆتین و زیاکسانسین ڕێگری لە کێشە تەندروستییەکانی چاو دەکات، ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسیۆم، مەنگەنیز، ڤیتامینەکانی بی، سی و کەی تێدایە کە بۆ تەندروستی ئێسکەکان گرنگن و ڕێگری لە فشەڵبوونیان دەکەن.